به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ حوسێن ئەمیرعەبدوڵاهیان جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری وڵاتانی عەرەبی و ئەفریقی لە دیدارێکدا لەگەڵ هاشم ئەلهاشمی سکرتێری حیزبی فەزیڵەی عێراق، رایگەیاند: "عێراق گرنگییەکی تایبەتی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران هەیە، ئێمە بە وردی چاودێری گۆڕانکارییەکانی ئەو وڵاتە دەکەین، پێمانوایە گەلی هۆشیار و سەبووری عێراق، لەسێبەری یەکگرتوویی و کارزانیی رێبەرانی سیاسی و مەزهەبی خۆیان، دەتوانن شکست بە تیرۆریزم بهێنن و وڵاتەکەیان بخنە سەر رێڕەوی گەشەپێدان و پێشکەوتن".جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها باسی لە یەکگرتوویی خاکی عێراق کرد و گوتی: "هەندێ لایەن کە باس لە دابەشبوونی عێراق دەکەن، تێناگەن لە کاریگەری و کاردانەوە نەرێنی و خراپەکانی بەسەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکەوە".
٣ شوبات ٢٠١٦ - ١٦:٣٠
News ID: 733260
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت: "ئەوانەی باس لە دابەشبوونی عێراق دەکەن تێناگەن لە کاریگەرییە خراپەکانی بەسەر ئاسایشی ناوچەکەوە".